وهزارهتی تهندروستی ئامارێكی نوێی كهرنتینهكراوانی راگهیاند
هیچ حاڵهتێكی نوێ تۆمار نهكراوه
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له بهیاننامهیهكدا ئاماری نوێی تووشبووان و كهرهنتینهكراوانی له ههرێمی كوردستان راگهیاند.
له بهیاننامهكهدا هاتووه: "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ 39 هاووڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان و گشت ئەنجامەکان نێگەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 نین".
دهقی بهیاننامهكه
بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستی
لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ 39 هاووڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان و گشت ئهنجامەکان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 نین.
دوای راگەیاندنی 5 هاووڵاتی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێستادا باری تەندروستیان زۆر باشە و جێگیرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشکین و لە کاتی پێویستبوونیان بە چارەسەری پزیشکی ئەوا کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، و هەروەها لە رێگەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی توانرا پشکنین بۆ ئەو کەسانەش بکرێت کە هاوەڵی ئەو کەسانەیان کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن.
دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبوان لە ووڵاتی ئێران و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەوا تێمەکانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆییەکانیش دەست بەکاربوون بۆ پشکنینی ئەو هاووڵاتیانەی کە سەردانی شارەکانی هەرێم دەکەن بۆ دۆزینەوەی گومانلێکراوان، و لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان 2564 هاووڵاتین کە دابەشکراون بەسەر شارەکانی هەولێر(1174) سلێمانی (535) دهۆك (449) هەڵەبجە (82) گەرمیان (208) ڕاپەڕین (104) کۆیە (12) و تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی روودانی بارێکی لەناکاو.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئازاری2020