وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست کرد
كۆتایی به كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست هات
K24 – ههولێر:
ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو بوو، وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پێنج رۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشممە، کاری وردبینیکردن بۆ لیستی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی تەواوکرا.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی گرێبەست کرانە فەرمانبەری هەمیشەیی.