چارەنووسی یارییەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی نادیارن
بۆ ماوەی مانگێک سێریا ئەی رادەگیرێت
رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لەزیادبووندایە، حکومەتی ئیتاڵیاش بەنیازە بۆ ماوەی مانگێک یارییەکانی سێریا ئەی بەبێ هاندەر بکرێن.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەی رایگەیاندووە، حکومەت دەیەوێت یارییەکانی سێریا ەئی بۆ ماوەی مانگێک بەبێ هاندەران بکرێن، بەڵام یانەکان رازی نین و داوا دەکەن رێگا بدرێت یارییەکان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی ئاسایی هاندەران بکرێت و دوور نێوان هەردوو هاندەرێک مەترێک بێت.
یانەکان لەبەر نرخی بلیتی یارییەکان داوا دەکەن یارییەکان بۆ ماوەی مانگێک دوابخرێن نەوەک یارییەکان بۆ ماوەی مانگێک بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بکرێن، لەکاتێکدا یارییەکانی هەفتەی رابردووی سێریا ئەی نەکران و یاریی ئەمشەوی یۆڤێنتۆس و ئەیسی میلانیش هەر بە هەمان هۆکار دەکرێن.
بەهۆی دواخرانی یاریی نێوان ئینتەر میلان و یۆڤێنتۆس و ئینتەر میلان و سامپدۆریا کێشە و ململانێ لە نێوان هەردوولا دروست بووە، ئینتەر دەیەوێت یارییە دواخراوەکەی لەگەڵ سامپدۆریا بکات ئینجا یاریی لەگەڵ یۆڤی بکات، بەڵام سەرپەرشتیارانی سێریا ئەی لەوانەیە بەپێچەوانەوە دابنێ.،
