تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

یەکەم حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی یەکەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، بەداخەوە یەکەمین نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تەمەن 63 ساڵ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ئەو وتارخوێنەیە کە ئەمڕۆ باری تەندروستی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکچووبوو و وەکو حاڵەتی شەشەم لە سلێمانی ناوی تۆمار کرا.