لیژنەی فەتوای سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد
چەند بڕیارێک لە پارێزگای سلێمانییەوە
K24 – ههولێر:
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، کە پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی فەتوا و سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سلێمانی تیایدا ئامادە بوون چەند بڕیارێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا درا.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، کۆبوونەوە جەماوەرییەکان رادەگیرێت و یارییە وەرزشییەکان بەبێ هاندەران ئەنجام دەدرێن.
هەروەها، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لقی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی مەترسی کۆرۆنا، بڕیارماندا بە راگرتنی نوێژە بە کۆمەڵەکان بۆ کاتێکی نادیار.
راشیگەیاند، بانگدان بەردەوام دەبێت و بانگبێژ دەبێت لە دوای بانگدان داوا بکات خەڵک لە ماڵەوە نوێژ بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، هەینی داهاتوو نویژی هەینی لە سلێمانی ناکرێت.
