بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا ئه‌و 6 ماددانه فه‌رامۆش مه‌كه
به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، كه وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌زاران گه‌شتی ئاسمانی، داخستنی سنووره نێوده‌وڵتییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌ت بۆ رێگری كردن له‌و په‌تایه، به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، لاوازی سیسته‌می به‌رگری له‌شیش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌تایه درووستكردووه، جۆرج مۆرفی، پسپۆڕ له بواری خۆراك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Vitl.com" بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، ئامۆژگاری به‌كارهێنانی ئه‌و 6 مادده‌یه ده‌كات:
1- ڤیتامین "C"
مۆرفی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێی بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌شت، ئه‌وا ڤیتامین "C" باشترین خۆراكه كه ده‌كرێت به‌كاری بهێنیت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌و ڤیتامینه ڤیتامینێكی زیندوو و پێویسته بۆ نوێبوونه‌وه و ژیاندنه‌وه‌ی شانه‌كانی له‌ش، ئه‌و یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه نه‌خۆشییه درم و ڤایرۆسییه‌كان.
2- زه‌نك
به گوته‌ی مۆرفی، "زه‌نك پاڵه‌وانێكی كه‌مه‌رشكێنه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش، كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان د‌رك به گرنگییه‌كه‌ی ناكه‌ن، به تایبه‌ت له كاتی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رمابوون. چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه، زه‌نك ده‌توانێت ماوه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رمابوون، به رێژه‌ی له 50% كورت بكاته‌وه".
3- ڤیتامین "E"
هه‌روه‌ك ڤیتامین "C"، ڤیتامین "E"ـش وه‌ك دژه ئۆكسیدێك یارمه‌تی له‌ناوبردنی په‌تاكان ده‌دات. ده‌كرێت له زۆر خواردن و مادده‌ی خۆراكیدا بدۆزرێته‌وه، له‌وانه‌ش: باده‌م "باوی"، باده‌می سوودانی، گوڵه‌به‌ڕۆژه و سپێناخ.
4- بێتا گلۆكان
مۆرفی روونیده‌كاته‌وه، ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه له ئاسیا كه‌ڕووه‌كان وه‌ك پزیشكێكی كلاسیكی وه‌سف ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریه گه‌وره‌كه‌ی له به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش. وێڕای ئه‌مه‌ش چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دژ به ڤایرۆس و میكروبه زیانبه‌خشه‌كانی تێدایه، جگه له‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ی "بێتا گلۆكان"ـی تێدایه و ده‌شڵێت: "ئه‌م ره‌گه‌زه خۆراكییه كه دیواره خانه‌كانی كه‌ڕووه‌كان پێكده‌هێنێت، سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات".
5- ڤیتامین "D"
مۆرفی ئاشكرایكردووه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی له مانگه‌كانی وه‌رزی زستان هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕێكی باش له ڤیتامین "D" ده‌ده‌ن، زۆرێك له كه‌سه‌كان كێشه‌ی كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ڤیتامین "D" به‌رهه‌مهێنه‌ری پرۆتینه دژه میكرۆبه‌كانه و له‌شی مرۆڤ زۆر پێویستی پێیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌تاكاندا زاڵ بێت.
له‌مباره‌یه‌وه دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "هۆكاری گرنگی ئه‌و ڤیتامینه له‌وه‌دایه، كه ئه‌و وه‌رگرانه‌ی تێدایه، كه ئه‌نزیمه‌كانی سه‌ر رووكاری خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن چالاك ده‌كات".
هه‌روه‌ك هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، "كه‌می بڕی پێویست له ڤیتامین "D"، ده‌كرێت ببێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری خودی یانیش دووبارهبووتووشبوونهوهی مرۆڤ په‌تا".
6- ئاسن
مۆرفی باسی گرنگی ئاسنیش ده‌كات و ده‌ڵێت: ئاسن كانزایه‌كی سه‌ره‌كییه كه به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ ته‌واوی به‌شه‌كانی له‌ش و زۆر پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی بائی و تائی، كه به سه‌ره‌كیترین پێكهاتهخانه داده‌نرێت بۆ به‌هاناوه‌چوونی سیسته‌می به‌رگری.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاسن له له‌شی مرۆڤ، ده‌بێته هۆی بێتوانایی له‌ش له دابینكردنی دژه ته‌نه‌كان و دژه ڤایرۆس و به‌كتریا و هۆكاره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دیكه".
سه‌رچاوه: ئێكسپرێس
H.B