زانایان پشتیوانی له بڕیاری راگرتنی نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن
پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ راگرتنی مه‌راسیمه ئاینییه‌كان و ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ی مامۆستا و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه و به كارێكی درووست و بڕیارێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان لێكیان داوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، له رێگه‌ی په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆچوون و هه‌ڵوێستی پشتیوانیان بۆ بڕیاره‌كه ده‌ربڕیوه.
مامۆستا هیمداد، خاوه‌نی ئه‌كاونتێكی فه‌یسبووكه و نووسیویه‌تی: له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی كاتی نوێژ و وتاری هه‌ینی راگیرایه له مزگه‌وته‌كان، له‌گه‌ڵ دوعای سه‌لامه‌تی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و هاووڵاتیانی كوردستان له خودا ده‌خوازم".
ئاری خۆشناو، پیشه‌ی مه‌لایه، نووسیویه‌تی: مادام به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه: خودایه نوخشه‌ش له كافتریا و گازینۆكان بێت.
مه‌لا سه‌عید مۆیه‌د، نووسیویه‌تی: موسڵمانانی خۆشه‌ویست ئه‌م بڕیاره بۆ نوێژخوێنانه دیاره بۆ پاراستنی گیانی نوێژخوێنان پێویست بێت ئه‌وه نوێ له ماڵه‌وه ده‌كرێت و جومعه ناكرێت تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیان نامێنێت.. هیودارم پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن بین و دوعا بكه‌ین خودای گه‌وره بمانپارێزێت.
مه‌لا ئه‌سكه‌نده‌ر دزه‌یی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: برایان خوشكانی به‌ڕێزم نوێژی جه‌ماعه‌ت و خوتبه له چه‌ندین عوزر ده‌كرێ نه‌كرێ و گوناح باریش نابن. ئه‌و قه‌راره كه دراوه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكییه و هه‌روه‌ها كاتیه و پێویست به مشه‌وه‌شی ناكات و دوعا بكه‌ن ڤایرۆسه‌كه نه‌مێنێ و سه‌لامه‌ت بن.
هه‌روه‌ها مامۆستا مووسا نووسیویه‌تی: ئه‌وڕۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاری دا به راگرتنی نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وته‌كان بۆ كاتێكی نادیار له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان له‌و ڤایرۆسه خوای گه‌وره گشت لایه‌كمان بپارێزێت.
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانیش ده‌قی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌بو به‌كر قه‌ره‌چوغی، نوێخوێنانی مزگه‌وتی قادر حه‌دادی له گه‌ڕه‌كی مامزاوه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وتار و نوێژی به كۆمه‌ڵ راگیراوه تا كاتێكی نادیار. به‌س بانگبێژ بانگ ده‌دات و نوێژه‌كانتان له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
مه‌لا رزگار حافز له واڵی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست شاری سوڵتان موزه‌فه‌ر سه‌باره‌ت به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم به داخستنی مزگه‌وته‌كان له‌به‌ر نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێم وایه بڕیارێكی له جێیه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی وا باشه خۆپارێزی بگرینه به‌ر باشتره له چاره‌سه‌ر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)