به‌هۆی كۆرۆنا 2 رێگا له سنووری راپه‌ڕین و ره‌واندز داخران
داوا له هاووڵاتیان ده‌كرێت رێگای دۆڵی بالیسان به‌كاربهێنن
K24- وه‌رتێ:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ داخستنی 2 رێگای له سنووری راپه‌ڕین و ره‌واندز راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هاولاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە، لەم شەو كاژیر ۸ لە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریمی كوردستان، بۆ سەلامەتی هاولاتیان لە نەخۆشی كۆرنا، هەردوو رێگای (وەرتێ ـ رانیە) و (گۆجارـ پشدەر) تاكو كاتێكی نادیار دادەخریت".
داواش لە هاولاتیان كراوه، هەمولایەك هاوكاربن و رێگای بالیسان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دوو رێگایه بەكاربهێنن.
H.B