دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كران
ژماره‌ی تووشبووان زیاد بوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌ی ژماره حه‌وتیدا، كه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ریكرد، رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ن، كه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندبوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ته‌مه‌نه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌ڵام هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی به هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه كۆچی دوایی كردبێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (7)
لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19، هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19
دوای ڕاگەیاندنی ژمارەی تووشبوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان، وە لەمیانی بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (45) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (3) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو کە هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ەن کە بەداخەوە نەخۆشێکیان تەمەن ساڵ 63 گیانی لەدەستدا وە دوای پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکە دەرکەوت دوو ئەندامی هەمان خانەوادەی خوالێخۆش بوو هەڵگری هەمان ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19کە تەمانیان 31 ساڵ و 27 ساڵە. بەمەش لە کاتی ئێستادا کۆی گشتی هەڵگرانی فایرۆسانی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 بریتیە لە (٨) حالەت وە نێویاندا (1) مردن.
ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن (2586) هاوڵاتین لە 27 شوێنی جیاواز لە شارەکانی هەولێر (1214)، سلێمانی (561)، دهۆك (382)، هەلەبجە (103)، گەرمیان (176)، ڕاپەڕین (138)، کۆیە (12) وە تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی نەخۆشی و گومانلێکردن.
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخوَشەكان.
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4ی ئازاری2020
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مشه‌و له به‌غدا دوو حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه مردنی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی پێشتر راگه‌یاندبوو، به‌ڵام گیانله‌ده‌ستدانی مامۆستایه‌كی ئاینی له سلێمانی به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، دووه‌م كه‌س كه گیانی له‌ده‌ستداوه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 65 ساڵ بووه و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌بووه.
له باره‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌میشه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا ئاشكرایكردبوو، ئه‌و كه‌سه له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه و كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌م دوو به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوای ئه‌وه دێن، ئه‌مڕۆ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هاووڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن له شاری سلێمانی كه مامۆستای ئاینی بووه به هۆی كۆرۆناوه كۆچی دواییكردووه.
له به‌دواداچوونی سایتی كوردستان24 بۆ رووداوی كۆچی دوایی ئه‌و هاووڵاتییه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. محه‌مه‌د قادر، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دواییكرد، به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
د.محه‌مه‌د قادر وتیشی: به گوێره‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ته‌نیا له لایه‌ن پزیشكی دادوه‌رییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت و روون نییه ئایا به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه یان به هۆیه‌كی دیكه.
له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ تا چوار كاتژمێردا ئامێره‌كانی پشكنینی به‌رده‌ست وه‌زاره‌ت ئه‌نجام له باره‌ی تووشبوون و تووشنه‌بوون به كۆرۆنا ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه، به‌ڵام نموونه‌ش بۆ به‌غدا ناردراوه بۆ دڵنیا بوونه‌وه و له به‌غدا ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین ماوه‌ی 24 كاتژمێری ده‌وێت، چونكه له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه نموونه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت و كاتی ده‌وێت تا ئه‌نجامه‌كان ده‌ربكه‌ون.