زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی بەتۆمەتی سیخوڕی‌کردن لە هەولێر دەستگیرا کرا
دزەی بە چەند دۆسییەیەک کردووە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مەریكا كه‌سێك به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ حزبوڵڵای لوبنانی له هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كات.
ماڵپەڕی ABC نیوز بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكی، ئاشكرای كردووه كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا، وه‌رگێڕێكیان له هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه كه زانیاری نهێنی و هه‌واڵگریی داوه به حزبوڵڵای لوبنانی.
هه‌فته‌ی رابردوو مریه‌م ته‌ها تۆمسنی ته‌مه‌نی 61 ساڵ كه به ره‌گه‌ز لوبنانییه له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مەریكییه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه و كاری وه‌رگێڕانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و دوای ده‌ستگیركردنیشی مەریه‌م دانی به‌وه‌دا ناوه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بووه و ئه‌و كه‌سه‌ش له حزبوڵڵاوه نزیك بووه و زانیاری نهێنی داوه به‌و كه‌سه.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و دەزگای هەواڵگیریی FBI، ئەو کەسە چووەتەوە ناو سیستمی DoDـی ئەمەریکی و زانیاری زۆر نهێنی کە لە 57 دۆسییە پێکدێت دزە پێکردووە.
ئاشکراشکراوە، تەنها رۆژێک دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، ئەو کەسە دەستی بە دزەپێکردنی زانیارییەکان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شوێنی نیشتەجێبوون و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی مریەم پشکنینیان بۆکراوە و دادگایی دەکرێت.