هه‌ولێر.. سه‌رجه‌م پیشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل له رۆژانی هه‌ینی داده‌خرێن
بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تا رۆژی یه‌كی نیسان سه‌رجه‌م پیشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل له سنووری هه‌ولێر ته‌نیا له رۆژانی هه‌ینی داده‌خرێن.
وه‌ك رێكارێكی خۆ پارێزی بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێكاری خۆپارێزی گرتووه‌ته به‌ر.
هاوكات چاوه‌ڕوانده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م ئه‌و گازینۆ و چایخانه و یانه‌كانی خواردنه‌وه دابخرێن، كه تا ئێستا به‌رده‌وامن له كاركردن.