"سه‌ڵاح ده‌یه‌وێت له لیڤه‌رپوول بڕوات و بچێته ئه‌م یانه‌یه"
"سه‌ڵاح ئاره‌زووی رۆیشتن له لیڤه‌رپوول ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات و ده‌یه‌وێت چاره‌نووسی له نێوان یه‌كێك له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا یه‌كلایی بببێته‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندان یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید چه‌ندان ئه‌ستێره‌یان له چنگی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌رهێناوه، دیارترینیان (چابی ئالۆنسۆ، ماسكیرانۆ، لویس سوارێز و كۆتینهۆ).
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا له وه‌رزی رابردوو هه‌وڵێكی زۆریان بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ داوه، به‌ڵام یۆرگن كڵۆپ ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانانه داخست بوو، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه سه‌ڵاح ماڵئاوایی له یانه‌كه بكات و په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی لالیگا بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 27 ساڵان زیاتر له بارسێلۆنا نزیكه و ده‌یه‌وێت و ببێته میراتگری لیۆ مێسی كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه و ئاستی به‌ره‌و داكشان چووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه بارسێلۆنا حه‌ز ده‌كات محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگوازێته‌وه، ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی كۆتینهۆ، هێرشبه‌ر میسرییه‌كه بۆ كامپ نوو بگوازێته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له هاوینی 2017 له یانه‌ی رۆما به به‌های 42 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول، ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئاماره‌كانی به‌ره‌و خارپ بوون رۆیشتووه، له كۆی 38 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 19 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه.