وەزارەتی تەندروستی سەردانکردنی هاووڵاتیان بۆلای نەخۆش قەدەغە دەکات
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ده‌غه كرد.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ رێگە گرتن لە ترسناکی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و دوابەدوای بڕیارەکانی بەرێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکان، بڕیارماندا بە:
1- قەدەغەکردنی تەواوی سەردانکردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانەکانی حکومی و ئەهلی).
2- دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەکان نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت و لەبەشەکانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناکات.
هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایەک لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.
لەگەڵ رێزماندا
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئازاری 2020