دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كران
چاودێری ورد ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆمار كراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، كه دووان له حاڵه‌ته‌كان له كه‌ركووك و سێیه‌میان له پارێزگای واست تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه، ئه‌و تووشبووانه خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه و رێكاری پێویست بۆ چاره‌سه‌ریان گیراوه‌ته به‌ر.