ئێران ئامارێکی مەترسیداری راگەیاند
داتاکانی ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن
K24 – ههولێر:
کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 17 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوو، هەزار و 234 حاڵەت تۆمار کراون و کۆی حاڵەتەکان بۆ چوار هەزار و 747 کەس بەرزبووەتەوە و 124 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
پێشتریش، حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، کۆرۆنا بە تەواوی ئێراندا بڵاودەبێتەوە و داوای لە هاووڵاتیان کرد پابەندی رێنماییەکان بن.
حکوومەتی ئێرانیش، داوای لە هاووڵاتیان کردووە، نەچنە شوێنی جەنجاڵ و هاتووچۆی نێوان شارەکان کەمبکەنەوە.
AFP