ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی چاودێری تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن پاداشت ده‌كرێن
(38) حاڵه‌تی تووشبوو له عێراق تۆمار كراون
K24 – هه‌ولێر:
شانەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیرانی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە كۆبوونەوە دایە و رایگەیاند كارمەندانی تەندروستی ئەوانەی چاودێری تووشبووان دەكەن بە (500) ھەزار دینار پاداشت دەكرێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق و ھەرێمی كوردستان و ھەنگاوەكانی ھەولێر و بەغدا لەوبارەوە تاوتوێ دەكرێن.
شانەكە رایگەیاندووە، تا ئێستا (38) حاڵەتی توشبووی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراون، لەگەڵ (3) حاڵەتی مردن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پشكنین بۆ (400) گومانلێكراوی كۆرۆنا كراوە و پێویسته ئەوانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە پشكنینی وردیان بۆ بكرێت و كەرەنتینە بكرێن.