کۆرۆنا یارییەکی پاریسی دواخست

یەکەم یاری خولی فەڕەنسی بەهۆی کۆرۆنا دواخرا

K24 – هه‌ولێر:

یاری نێوان پاریسان جێرمان و ستراسبۆرگ کە بڕیاربوو رۆژی شەممە لە خولی فەڕەنسی بەڕێوەبچێت، دواخرا.

ئێوارەی رۆژی هەینی، حکومەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، 613 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 9 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

پاریس لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، رووبەڕووبوونەوەکەمان بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا دوادەخەین.

یانەکە ئاشکراینەکردووە یارییەکە بۆ کەی دواخراوە.

هەروەها جیا لەو یارییەی تۆپی پێ، کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ماراسۆنی پاریس و بایسکیلسواری لە پاریسەوە و بۆ شاری نیس کردووە و دوای خستوون.

پاریس بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ پلەی یەکەی خولی فەرەنسی گرتووە و هەرچی ستراسبۆرگە، بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ، لە پلەی دەهەمدایە.

BBC