ئێران هەزار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

لە 24 کاتژمێر سەدان حاڵەتی نوێ تۆمار کراون

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، پێنج هەزار و 623 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش، 241 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

راشیگەیاند، هەزار و 669 کەس لە جەنگی دژ بە ڤایرۆسەکە سەرکەوتووبون و چاکبوونەتەوە. 16 هەزار کەسیش کەرەنتینە کراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی، وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردبووەوە، لە ئێران چوار هەزار و 747 حاڵەتی کۆرۆنا هەیە.