به فه‌رمی، یانه‌ی سۆران راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
له ماوه‌ی 24 كاتژمێر شوێنگره‌وه‌ی ره‌فیق سه‌عیدی دیاریكرد
دوای ئه‌وه‌ی ره‌فیق سه‌عید به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سۆران ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه له ماوه‌ی 24 كاتژمێر شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌یان دیاریكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 ئاداری 2020، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاریدا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووی یانه‌ی ئارارات به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه دیاری بكات.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی سۆران له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران كۆبووه‌ته‌وه و بڕیاری وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی پێدراوه.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د به كوردستان24ـی گوت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی سۆران ده‌كات.
یانه‌ی سۆران ئه‌م وه‌رزه هه‌شت یاری دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.
