له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵك به پوتن ده‌ڵێت تكایه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا بكه
داواكاریه‌كه‌ی به‌دڵی پوتن بوو
K24- هه‌ولێر:
كاتێك ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به شه‌قامی یه‌كێك له شاره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا پیاسه ده‌كات، كچێك له‌ناو ئاپۆرای ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ پێشوازیكردن له پوتن هاتوون، داوا له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیدا بكات.
به‌م داواكاریه‌ی ئه‌و كچه، پوتن ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكی نامۆ و چه‌ند دهستهواژهیهكیش ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو، كه ڤلادیمێر پوتن بۆ مه‌به‌ستێكی ئیداری سه‌ردانی شاری ئیڤانۆفای وڵاته‌كه‌ی كردبوو و، له كاتی پیاسه‌كردندا به‌ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، له‌ناكاو كچێك هاته پێشه‌وه و له یه‌كه‌م ده‌ربڕینیدا پێشنیازی هاوسه‌رگیری خسته به‌رده‌م پوتن و پێی گوت: "ڤلادیمێر پوتن.. تكایه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا بكه".
له وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریهشدا پوتن ده‌ڵێت: "خستنهڕویهكی باشه" و لێی ده‌پرسێت، "ناوت چییه؟". كچه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت: "ناوم یولیایه". دواتر یولیا ده‌می ده‌باته پێشه‌وه و چه‌ند قسه‌یه‌ك به‌گوێی پوتندا ده‌چرپێنێت و پوتنیش ده‌ڵێت: "خۆشحاڵ بووم، سوپاست ده‌كه‌م"، كه به گوته‌ی میدیاكانی رووسیا، "یولیا له‌و نهێنی چرپاندنهدا به پوتنی گوتووه، وێنه‌ی خۆمم بۆت ناردووه".
به‌گوێره‌ی میدیا رووسییه‌كان، یولیا ته‌مه‌نی 28 ساڵه و له شانۆی منداڵان كار ده‌كات.
یولیا به راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گوتووه: پوتن سه‌رنجی ئه‌وی راكێشاوه، چونكه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه، خاوه‌ن ئامانجه و پیاوی كاره.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B