لە سێ پارێزگای ئێران باری لەناکاو راگەیەندرا
لە سێ پارێزگای ئێران باری لەناکاو راگەیەندرا
K24 – ههولێر:
لە پارێزگاکانی قوم، مازندەران و گیلان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری لەناکاو راگەیەندرا.
لە هەر سێ پارێزگاکە، داوای نەخۆشخانە و تیمی تایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
لە ئێران پێنج هەزار و 623 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش، 241 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
هەروەها، 16 هەزار کەسیش کەرەنتینە کراون و هەزار و 669 کەسیش چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی چەند رۆژی رابردوو، کۆرۆنا لە ئێران بەشێوەیەکی مەترسیدار و خێرا بڵاودەبێتەوە. لە چەند رۆژی رابردوو، زیاد لە دوو هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.