سەرجەم مزگەوتەكانی ئێران داخران
رێگری لە نوێژی بە كۆمەڵ دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەھۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم مزگەوتەكان لە سەرتاسەری ئێران تا كاتێكی نادیار دادەخرێن.
ناوەندی كاروباری مزگەوتەكانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مزگەوتەكان تا كاتێكی نادیار دادەخرێن و داواشی لە مامۆستایانی ئایینی كرد سەرجەم بۆنە و رێورەسمێكی ئایینیەكان رابگرن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بە ھیچ شێوەیەك نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكاندا بەڕێوە نەبەن.
پێشتریش بەڕێوەچوونی گوتاری نوێژی ھەینی لە شارەكانی ئێران قەدەغەكرابوو.