ئێران ئاماری نوێی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
گیان لەدەستدان زیادیكردووە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، تائێستا 6 ھەزار و 566 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 194 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 743 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ماوەیەشدا 49 كەسی تر گیانیان لەدەستداوە.