جیهان له چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی
له دارستانه كهمهرییهكانهوه ده‌ستپێده‌كات
K24- هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، خه‌ریكه دارستانه خولگهییهكانی جیهان تواناكانیان له ههڵمژینیی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، "ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ روودانی كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی".
له‌كاتێكدا دارستان و جه‌نگه‌ڵه خولگه‌ییه‌كان "كهمهرییهكان"ـی گۆی زه‌وی به‌وه ناسراون، كه سوودێكی زۆریان بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ژینگه هه‌یه، به ملیۆنه‌ها سیسته‌می ئایكۆلۆژی له‌خۆ ده‌گرێت و نیوه‌ی جۆره‌كانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵی جیهان له‌و دارستانانه كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه، كه له گۆڤاری "نێچه‌ر" بڵاوكراوه‌ته‌وه، دارستانه كهمهرییهكان له سه‌رانسه‌ری جیهان، كه تا ئێستا رووبه‌ڕووی هیچ زیانپێگه‌یاندن و چالاكیه‌كی زیانبه‌خش له لایه‌ن مرۆڤه‌وه نه‌بوونه‌ته‌وه، خه‌ریكه تواناكانیان له هه‌ڵمژینی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه ژماره‌یه‌ك زانای ئه‌وروپی و ئه‌فریقی به سه‌رپه‌رشتی زانكۆی "لیدز" له به‌رتیانیا، پشكنینیان بۆ زیاتر له 300 هه‌زار دره‌خت له ناوچه‌ی ئه‌مازۆن و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هێڵی كه‌مه‌ره‌یی له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كردووه.
له‌كاتێكیشدا به‌درێژایی ده‌یه‌كانی رابردوو پرۆسه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین بۆ ئه‌و دره‌ختانه كراوه، به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رێژه‌ی كاربۆنی گڵدراو له‌ناویان، له كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وت، ئێستا ئه‌و دره‌ختانه‌ی له دارستانه‌كانی هێڵی كهمهرهیین، بڕێكی كه‌متر له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژن، به به‌راود له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.
زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، تا ساڵی 2035، ئه‌و دارستانانه به‌یه‌كجاری توانای هه‌ڵمژین و به‌كاربردنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، "پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی سووتان و بڕینه‌وه و قه‌تیسبوونی گازه‌كان، تا ساڵی 2060 دارستانه‌كانی كه‌مه‌ره‌یی ببنه سه‌رچاوه‌ی ده‌ركردنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن"، له‌كاتێكدا تا ئێستاش ئه‌و دارستانانه به سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵمژینی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ده‌ركردنی ئۆكسجین ده‌ناسرێن.
زانایان ده‌ڵێن: له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌و دارستانانه كێشه‌ی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی بۆ هه‌ساره‌كه‌مان درووست ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی گۆڕانكاری گه‌وره له كه‌ش و هه‌وای زه‌وی.
H.B