ئه‌ردۆغان ئاماری كوژراوانی سوپای توركیای راگه‌یاند
رژێمی سووریا هه‌موو هێزهكانهی ره‌وانه‌ی ئیدلب كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له مانگی رابردوودا (59) سه‌ربازی توركیا له سنووری ئیدلب كوژراون و له به‌رامبه‌ریشدا (3) هه‌زار و (400) سه‌ربازی سووریا كوژراون.
له ئه‌نتاكیا، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا وتی: رژێمی سووریا هه‌موو هێزهكانهی ره‌وانه‌ی ئیدلب كردووه، له كاتێكدا سێیه‌كی خاكه‌كه‌ی له ژێر "داگیركاری رێكخراوی یه‌په‌گه‌ی تیرۆریستدایه".
هه‌روه‌ها وتی: توركیا پارێزگاری له مافی خۆی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یه‌كلایه‌نه به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی سوپا.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، ئامانجیانه كه‌شێكی له بار بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی (3) ملیۆن و (600) هه‌زار هاووڵاتی په‌نابه‌ری سووریا بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كانی باكووری سووریا.