پەنابەران ئەردۆغان و بەرپرسانی ئەوروپا كۆدەكەنەوە
یەكێتی ئەورپا داوایەك لە توركیا دەكات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەردۆغان لەبارەی پرسی كۆچبەران و سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا كۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە تویتێك دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەن و سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبنەوە. گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسانی ئەوروپا و سەرۆك كۆماری توركیا پرسی لێشاوی ئەم دواییەی كۆچبەران دۆخی ئیدلب تاوتوێ دەكەن.
جەختیش دەكاتەوە، ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات رێگری لە كۆچبەران بكات و ھێرشەكانی لە سووریا بوەستێنێت.