گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئێران زیادیكرد

"لە 24 كاتژمێردا 595 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە"

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی دوایین ئامار لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 595 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 43 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تائێستا 7 ھەزار و 161 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران روونكردووەتەوە، تەنھا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 595 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 43 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، تائێستا 237 كەس گیانیان لەدەستداوە، و 2 ھەزار 349 كەسیش چاك بوونەتەوە.