ئێران 70 ھەزار بەندكراو ئازاد دەكات

"بۆ ئەوەی ئاسایشی نیشتمانی نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی"

K24 - ھەولێر

بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەسەڵاتی دادوەری ئێران نزیكەی 70 ھەزار بەندكراوی بەشێوەی كاتی ئازاد دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگەیاند، دەیانەوێ  بۆ رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەزووترین كات نزیكەی 70 ھەزار بەندكراو بەشێوەیەكی كاتی ئازاد بكەن.

بەگوتەی رەئیسی، ئەولەویەت بۆ بەندكراوانەیە كە نەخۆشن و دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە.

سەرۆكی دەسەڵاتی دادی ئێران راشیگەیاند، لە ھەڵبژاردنی بەندكراوەكان رەچاوی ئەوە دەكەن، كە ئاسایشی نیشتمانی نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی و بەندكراوانیش بەشێوەیەكی كاتی لە دەرەوە دەبن.