جێگری پێشووی ئەردۆغان پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت
چەند پۆستی گرنگی هەبووە
K24 – ههولێر:
عەلی باباجان جێگر پێشووی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ داواکاری بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ پێشکەش دەکات.
باباجان ھەشت مانگ پێش ئێستا له پارتی "داد و گەشەپێدان" به سەرۆکایەتیی ئەردۆغان جیابۆتەوه.
عەلی باباجان گوتی، رۆژی چوارشەممه له بەرنامەی دەستپێک ناوی پارتەکەی یەکلایی دەکاتەوه و ئەمڕۆش داواکاریی دامەزراندن پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ دەکات.
ھەشت مانگ لەمەوبەر باباجان بەهۆی ناکۆکیی قوڵی لەگەل سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان، وازی لەم پارته هێنا.
عەلی باباجان یەکێک له دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان بوو. له ساڵانی رابردوو، پۆستی وەزارەتی ئابووری و دواتر وەزارەتی دەرەوه و دوایین پۆستیشی له ساڵانی 2009 – 2015 جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو.