ئه‌ردۆغان: ته‌نیا ئێمه شه‌ڕی داعشمان كرد
شه‌هیدمان داوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، توركیا ته‌نیا لایه‌ن بوو رووبه‌ڕووی داعش له سووریا بوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی ناتۆ، یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، ئێمه ماوه‌ی (9) ساڵه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بووینه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی سووریایه و ئێمه ته‌نیا ده‌وڵه‌تین له ناتۆدا كه شه‌ڕی داعشمان كردووه و شه‌هیدمان له‌و رێگه‌یه‌دا داوه.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپایی بۆی نییه ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه پشتگوێ بخات، كه له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه.