كۆرۆنا كارمەندانی ئەپڵی ناردەوە ماڵەوە
كارمەندەكانی ناردەوە ماڵەوە
K24 - ھەولێر
ئەپڵ لە سەرتاسەری جیھان بە كارمەندەكانی راگەیاندووە، كە دەتوانن لە ماڵەوە كارەكانیان رایی بكەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، تیم كۆك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی رایگەیاندووە، سەرجەم كارمەندەكانی كۆمپانیاكە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەتوانن كارەكانیان لە ماڵەوە ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، كارمەندەکان دەتوانن لە ماوەكانی نێوان 9 تا 13ی ئادار لە ماڵەوە كارەكانیان جێبەجێبكەن و ئەو دەستپێشخەرییە سەرجەم نوسینگەكانی ئەپڵ لە سەرتاسەری جیھان دەگرێتەوە.