وتاری خامنەیی رادەگیرێت

سەردانی مەشھەدیش ناكات

K24 - ھەولێر

بەهۆی کۆرۆناوە رێوڕەسمی پێشکەشکردنی وتاری عەلی خامنەیی لە نەورۆزی ئەمساڵدا رادەگیرێت و لە هیچ کۆبوونەوەیەکی جەماوریدا ئامادە نابێت.

نووسینگەی عەلی خامنەی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێ‌کردنی رێنماییە تەندروستییەکان، رێوڕەسمی پێشكەشکردنی وتاری رێبەری ئەو وڵاتە بۆ سەری ساڵی هەتاوی و رۆژی نەورۆز بەرێوەناچێت.

هەموو سەری ساڵێکی هەتاوی و رۆژی نەورۆز، عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە شاری مەشهەد بە ئامادە بوونی خەڵک لە رێورەسمێکدا وتاری ساڵانەی پێشکەش دەکات.

بەپێی بڵاوکراوەکەی نووسینگەی رێبەری ئێران، ئەمساڵ خامنەیی تەنانەت سەردانی شاری مەشهەدیش ناکات.