"ڤایرۆسێكی دیكە لە ئێران بڵاودەبێتەوە"
پەرلەمانتارێكی ئێران: دوو جۆرە ڤایرۆس لە ئێران ھەن
K24 - ھەولێر
په‌رله‌مانتارێكی ئێرانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسێكی نادیار له‌و وڵاته ده‌ركه‌وتووه كه له ڤایرۆسی كۆرۆنای شاری وهانی چین جیاوازه و له یه‌كێك له شاره‌كان هاووڵاتییه‌كی كوشتووه.
شه‌هروز بەرزگر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له په‌رله‌مانی ئێران له زاری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێرانەوە ئاشكرای كرد "ئێستا دوو جۆر ڤایرۆس له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه. كه یه‌كێكیان ڤایرۆسه‌كه‌ی شاری وهانی چینه و ئه‌وی دیكە سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراوه".
گوتیشی "ڤایرۆسه‌كه‌ی دیكە بكوژه و دوای تووشبوونی خانمه په‌رستارێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "پێده‌چێت ڤایرۆسه نادیاره‌كه جۆرێك بێت له تیرۆری بایۆلۆجی، كه واشنتن بە بڵاوکردنەوەی تۆمەتبار دەکات".