قەیرانی ئابووری توركیا گیرفانی مامۆستایانیش دەگرێتەوە

"لە توركیا نزیكەی 950 ھەزار مامۆستا ھەن"

K24 - ھەولێر

ئامارەكانی یەكێتی كاری گشتی لە توركیا رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی توركیا لەژێر ھێڵی ھەژاری دا دەژین و رێژەیەكی زۆریان دووچاری قەرزی گەورە بوونەتەوە.

ئامارەكانی ئەو یەكێتییە دەریدەخات، لە توركیا نزیكەی 950 ھەزار مامۆستا ھەن و 70%یان دووچاری قەرزێك بوون كە دانەوەی ئەستەمە، بەجۆرێك تێكڕای مووچەی مانگانەی مامۆستایەك لە 2016دا بەبڕی 3 ھەزار و 43 لیرە بووە، كە ئەو كات یەكسان بووە بە 942 دۆلاری ئەمەریكی، بەو جۆرەش ئێستا ھەر مامۆستایەك لە توركیا بڕی 108 دۆلاری لە مووچەكەی لەدەستداوە بە بەراورد بە ھەر مامۆستایەك لە ئەمەریكا و بە بڕی 162 یۆرۆ بە بەراورد بە ھەر مامۆستایەك لە ئەوروپا، سەبارەت بە ھێزی كڕینی مامۆستاكانیش بە درێژایی 17 ساڵ داكەوتنی گەورەی تۆماركردووە.