وەزارەتی تەندروستی ئێران وەڵامی پەرلەمانتارێك دەداتەوە
جەھانپور: ڤایرۆسی كۆرۆنای ئێران ههمان ڤایرۆسەكەی چینە
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رەتیدەكاتەوە، جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنای ئێران لە ڤایرۆسهكهی چین جیاواز بێت.
كیانوش جەھانپور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رەتیكردەوە، كە وەزیری تەندروستی وڵاتەكەی باسی لە جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئێران و چین كردبێت.
جەھانپوور گوتی: "ئەو قسانەی لەسەر زاری وەزیری تەندروستی دەكرێن، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكیان نییە.
پێشتر پەرلەمانتارێكی ئێران رایگەیاندبوو، كە وەزیری تەندروستی لە كۆبوونەوەی ناوەندی بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا رایگەیاندووە، ئەو ڤایرۆسەی لە ئێران ھەیە لەگەڵ ئەوەی وھانی چین جیاوازە.