ئێران ئاماری نوێی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
ژمارەی تووشبووان 8 ھەزاری تێپەڕاند
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە 8 ھەزار كەسی تێپەڕاند و نزیكەی 300 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە نوێترین ئاماردا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتە 8042 كەس و 291 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 54 كەس لە ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.