به‌په‌له.. زێدان رووبه‌ڕووی قورسترین بارودۆخ ده‌بێته‌وه
ره‌نگه دوای ساڵانێكی زۆر ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌ربكرێت
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی تووشی زنجیره‌یه‌ك كێشه‌ی له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر بێبه‌شبوونی به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی ده‌كرێت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كۆرتوای گۆڵپارێز كه ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 ئاداری 2020، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌كه له ڕانی چه‌پی ئازاری هه‌یه و بۆ یاری داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئیبار به‌شداریی ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مارسێلۆش تووشی پێكان هاتووه له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌كان دایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ریال مه‌درید له ئێستادا به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی ئیدین هازارد و ئاسێنسیۆش بێبه‌ش بووه.
ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م كێشانه، بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌كه‌ی به‌هۆی كارتی سووره‌وه له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش مه‌ترسی دوورخرانه‌وه‌ی یانه‌ی شایانه له چامپیۆنزلیگ زیاتر ده‌بێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی مان سیتی دۆڕاند، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ئیتیحاد له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی مان سیتی ده‌بێته‌وه.