ترەمپ ئاماده نییه پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجامبدرێت
هیچ نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییەشی نییه
K24 – ههولێر:
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام نادات، چونکه هیچ بەرکەوتنێکی ئاشکرا و نزیکی لەگەڵ هیچ کەس له گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسه نەبووه و هیچ نیشانەیەکی كۆرۆنای نییه.
ئەمەش دوای ئەو هەواڵانه هات که باسیان لە چاوپێکەوتنی ترەمپ لەگەڵ دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد، که بەم دواییانه بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین کراون."ستێفانی گریشمان" گوتەبێژی کوشکی سپی گوتوویەتی: ترەمپ تەندروستیی زۆر باشه و پزیشکە تایبەتەکەی بەردەوام بەدواداچوون بۆ باری تەندروستییەکەی دەکات."
ئەم دوو کۆنگرێسمانه بەهۆی کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ کەسێک، که هەڵگری ئەم ڤایرۆسه بوو، کەرەنتین کراون.
سهرچاوه: رۆیتهرز
و:خ.ع