سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت
دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه و بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه (10ی ئازار/ مارسی 2020) مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش بكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به دابه‌شكردنی مووچه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رێكاری پێویست بۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌گرێته به‌ر.