ئەمەریکا مەرج بۆ ئەو وڵاتانە دادەنێت دەیانەوێت هاوکاری ئێران بکەن
"ئێران لە مەترسییەکی گەورەدایە"
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات بەپەلە بەندكراوە سیاسییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئازاد بكات.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە دوو تویتی لەسەریەكدا دەڵێت، بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران مەترسییەكی گەورەیە، ھەربۆیە داوا لەدەسەڵاتدارانی ئێران دەكات بەپەلە بەندكراوە ئەمەریكییەكان لەو وڵاتە ئازاد بكات.
پۆمپیۆ دەشڵێت، ھەر وڵاتێك كە دەیەوێت یارمەتی مرۆیی بە ئێران بگەیەنێت دەبێت سەرەتا داوای ئازادكردنی بەندكراوە بیانییەكانی ئەو وڵاتە بكات.
بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، لە ئێران نزیکەی 300 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و 42 کەسیش دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.