سووریا: هیچ حاڵەتێکی تووشبوون به کۆرۆنامان نییه

هەموو پێداویستیی تایبەت بەم نەخۆشییەمان هەیه

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری تەندروستی سووریا "نزار یازجی" رایگەیاند، تاکو ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی گوماناویی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوه و هەموو پێداویستیی تایبەت بەم نەخۆشییەمان هەیه.

نزار یازجی گوتی: "هەموو رێکاره پێویستەکانمان له دەروازه سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان گرتووەتەبەر بۆ دڵنیا بوون له تەندروستیی ئەو هاووڵاتیانەی دەگەڕێنەوه و ناوەندێکی تایبەتیش له ناوچی "ئەلدوریر" له هاوینەهەواری دیمەشق بۆ ئەم مەبەسته کراوەتەوه".

یازجی رایگەیاند: "به هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تاقیگەیەکیان به ئامێری پێویستەوه داناوه بۆ هەر حاڵەتێکی گوماناوی به ڤایرۆسی کۆرۆنا. 1126 ناوەندی تەندروستیش بۆ هەموو سووریا بۆ چاودێریی نەخۆشییه گوازراوەکان تایبەت کراوه".

وەزیری تەندروستیی سووریا ئاماژەشی دا: "ژووری تایبەت له نەخۆشخانه و وەزارەتی خوێندنی باڵا و ناوەنده خزمەتگوزارییه پزیشکییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانراوه.

سەرچاوه: رۆژنامەی وەتەنی سووریا