له 24 كاتژمێری رابردوودا 196 كه‌س له ئیتاڵیا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
ئه‌مڕۆ زۆرترین حاڵه‌تی مردن له ئیتاڵیا تۆمار كراوه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زۆرترین حاڵه‌تی مردن له ئیتاڵیا تۆمار كراوه و له 24 كاتژمێری رابردوودا كۆی گشتی (196) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه (149) كه‌سیان له هه‌رێمی لۆمباردیا بوونه.
به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی پاراستنی شارستانی ئیتاڵیا، ئه‌نجیلۆ بوریلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی مردن له ئیتاڵیا له (631) كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته (827) كه‌س.
گوتیشی: ژماره‌ی كۆی گشتیی تووشبووان له ئیتاڵیا به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته (12) هه‌زار و (462) كه‌س، له كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ (10) هه‌زار و (149) كه‌س بووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا له هه‌رێمی لۆمباردیای باكووری ئیتاڵیا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته (149) كه‌س.
دوێنێ ژماره‌ی مردووان له‌و هه‌رێمه‌ی ئیتاڵیا (468) كه‌س بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته (617) كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی تووشبووان له‌و هه‌رێمه گه‌یشتووه‌ته (1489) كه‌س.
ئیتاڵیا بووه‌ته دووه‌م وڵاتی جیهان له دوای چینه‌وه له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و زۆری حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌و په‌تایه.