ئیتاڵیا.. 149 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
ئیتاڵیا بووه دووه‌م وڵات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی كۆرۆنا ته‌نیا له هه‌رێمی لۆمباردیای باكووری ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته (149) كه‌س.
دوێنێ ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا (468) كه‌س بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته (617) كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی لۆمباردیا گه‌یشتووه‌ته (1489) كه‌س.
ئیتاڵیا بووه‌ته دووه‌م وڵاتی جیهان له دوای چینه‌وه له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و زۆری حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌و په‌تایه.