دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كران

برا و براژنێکی قوتابیە توشبووەکەن

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنای پشتڕاستكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، دوو هەڵگری دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر تۆمارکرا، پیاوێک (34) ساڵ و ئافرەتێک (38) ساڵ کە دەکاتە برا و براژنێکی قوتابیە توشبووەکەی گەڕاوە لە وڵاتی ئێران کە پێشووتر کەڕەنتین کرابوو.

وەزارەتی تەندروستی

11 ئازار 2020