عێراق رێنمایی نوێ لەبارەی پێدانی قەرز دەدات
قەرزێك لە سەرووی یەك ملیار دینار بێت
K24 - ھەولێر
عێراق چەند رێنماییەكی نوێ دەردەكات كە تایبەتن بە وەرگرتنی قەرزێك لە سەرووی یەك ملیار دینار بێت.
راگەیەندراوێکی بانكی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی ئابووری عێراق و ھەروەھا پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان، چەند رێنماییەكی نوێ دەردەكات لە چوارچێوەی دەستپێشخەری، یەك ترلیۆن دینار، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە پارەداركردنی پڕۆژە بچووك و مامناوەندەكان بكات.
لەراگەیەندراوەکەدا ھاتووە، گرنگترین رێنماییەكان لەمانە پێكھاتوون، دەبێت كاتی پارەداركردنەكە بۆ 10 ساڵ بێت و مەوداكەی نابێت لە 3 ساڵ زیاتر بێت، ھەروەھا سوودی سەر قەرزەكە بەرێژەی %2 ی ساڵانە بێت و بەشێوەی قیستی مانگانە، ھاوكات بانكەكە ئاماژەی بەوەشدا رێگە بە پارەداركردنی ئەو پڕۆژانە نادرێت كە پێشووتر پارەداركراون.