له ئیسپانیا 41 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه‌ره‌نتینه كراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، (41) هاووڵاتی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا گه‌یشته (84) كه‌س.
له باره‌ی تووشبووانیشه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، تا سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2) هه‌زار و (200) كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.
له ناو كابینه‌ی حكومه‌تیشدا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری یه‌كسانی، خاتوو ئێرین منۆنتیرۆ تووشی كۆرۆنا بووه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش، "بابلۆ ئگلیسیاس" كه‌ره‌نتینه كراوه.