ئه‌ردۆغان گه‌شته‌كانی راگرت
ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گه‌شته‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگرت و ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا.
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركران.
گوتیشی: سه‌رۆكی وڵات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌شته‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا دواخستووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له توركیا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت.