رووسیا.. 6 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون له مۆسكۆی پایته‌خت تۆماركراون
K24- مۆسكۆ:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رییانۆڤستی رووسی، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 6 حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیا تۆمار كرا، 4 حاڵه‌ت له شاری مۆسكۆ و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له پارێزگای كالینیگراد و حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش له پارێزگای كراسنه‌دار تۆماركران، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان له رووسیا بۆ 34 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
ئامارەی توشبوان لە روسیا تا 12-3-2020 بۆ 34 ھەڵکشا و ئاماره‌كه بەم جۆرەیە:
به‌پێی پارێزگاكانی رووسیا:
پارێزگای مۆسكۆ و ده‌ووروبه‌ری 19 حاڵه‌ت
پارێزگای كازان 3 حاڵه‌ت
پارێزگای لیپێتسك و ده‌ورووبه‌ری 3 حاڵه‌ت
پارێزگای سانت پیته‌ربورگ 2 حاڵه‌ت
زه‌بایكالسكی كرای 1 حاڵه‌ت
پارێزگای تیومێنسك 1 حاڵه‌ت
پارێزگای نیژنی نۆڤگۆره‌د 1 حاڵه‌ت
پارێزگای كالینیگراد 2 حاڵه‌ت
پارێزگای بێلگۆره‌د 1 حاڵه‌ت
پارێزگای كراسنه‌دار 1 حاڵه‌ت
H.B