به‌ریتانیا: بۆردومانكردنی حزبوڵڵای عێراق وه‌ڵامێكی گونجاو بوو
بۆ كوژرانی دووسه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دۆمینیك راب، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه لایه‌نگره‌كانی ئێران له عێراقدا، وه‌ڵامێكی گونجاوه بۆ كوژرانی دووسه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه له سه‌ربازگه‌ی تاجی باكووری به‌غدا.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای لایه‌نگری ئێرانیان بۆردومان كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دۆمینیك راب، گوتیشی: له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی گرووپه میلیشیاییه‌كان.