روونکردنەوەیەک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازییەوە سەبارەت بەخۆراک و پێداویستی هاووڵاتیان
كۆگاكان پڕن له خۆراك
K24 – ههولێر:
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایی دەدات بەسەرجەم هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لە زۆری پێداویستیە خۆراکییەکان لە ناو کۆگا بازرگانییەکان.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی پێداویستیە خۆراکییەکان لە کۆگاکانی بازرگانان هەیەو پڕن لەخۆراک و پێداویستی هاووڵاتیان، هاوردەکردنی کاڵاو شتومەکیش بەردەوامی هەیە. دەیان هەزار تۆن خۆراک لە بهندهر عهباس و باشماخەوە بەرە سلێمانی هاتووە و هیچ کێشەو گرفتێکی خۆراکمان نییە لەشاری سلێمانی.
راشیگەیاند، داوا لە تەواوی هاووڵاتیان دەکەین کە پێویستناکات بەو جۆرە پەلاماری خۆراک و بازاڕەکان بدەن چونکە ئەم بارودۆخە کاتیە و بەهەوڵ و توانای هەموان بەسەلامەتی تێی دەپەڕێنین.